سەرۆکی دادگای فیدراڵی نامە بۆ هەر سێ سەرۆکایەتییەکە دەنێرێت

ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکی دادوەری دادگای باڵای فیدراڵی، دادوەر جاسم محەمەد، نامەیەکی جیای ئاراستەی سەرۆکایەتییەکانی هەرێمی کوردستان کرد و جەختیکردەوە لەسەر پێویستی مامەڵەکردن بەگوێرەی دەستوور.

لە نامەکانی دادوەر جاسم محەمەد جەخت لەسەر گرنگی پابەندبوون بە چوارچێوەی دەستووری وەک ئاماژەیەکی سەرەکی بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی و دەستەبەرکردنی کارپێکردنی ڕێکوپێکی کارەکانی حکومەت لە هەردوو حکومەتی ناوەندی و هەرێمدا جەخت دەکاتەوە.

گرژی و ئاڵۆزی بەردەوامی نێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان لەسەر بابەتگەلێکی جیاواز بەتایبەتی بودجە و نەوت و گاز و دەروازە سنوورییەکان کە زۆرجار ڕەوانەی دادگای فیدراڵی دەکرێن بۆ بڕیاردان.




PM:03:18:04/06/2025