حکومەتی هەرێم دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە بە فەرمی پشووی ڕۆژانی جەژنی قوربانی ڕاگەیاند و دەڵێت" تا ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو پشوی فهرمی دهبێت".
فهرمانگهی میدیا و زانیاری له ڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه" ئەنجومەنی وەزیرانی ههرێم پیرۆزبایی جەژنی قوربانی لە سەرجەم موسڵمانان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کرد".
ئاماژهی بهوهشكردووه، به بۆنهی جهژنی قوربانهوه بڕیاردرا لە ڕۆژی هەینی تا رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتو واته ٩ی حوزەیران پشووی جەژنی قوربان بێت و ڕۆژی سێشەممە ١٠ی حوزەیران دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.