له رۆژهه‌لآتی کۆبانێ، له ناوچه‌ی کانیا کوردا و هێلی سنوری، شه‌ڕ له نێوان شه‌رڤانان و داعش تا ئه‌م به‌یانیه به‌رده‌وامبوو، له ئه‌نجامدا 10 چه‌کداری داعش کوژران.
له باشوری کۆبانێ، له جاده‌ی 48، چه‌کدارانی داعش سه‌ره‌تا به ئۆتۆمبیلێکی بۆمبرێژکراو له رێگای که‌سێکی خۆکوژه‌وه، ده‌ستیان به‌هێرش کرد، به‌لآم شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه به‌ر له گه‌یشتنی به ئامانجه‌که سه‌یاره‌که‌یان ته‌قانده‌وه.
له‌لایه‌کی تره‌وه، له باشوری کۆبانێ له گه‌ره‌کی بۆتان شه‌ر به‌سه‌ختی به‌رده‌وامبوو 10 چه‌کداری داعش له‌و شه‌ڕه‌شدا کوژران، له ناوچه‌یه‌کی دیکه‌ی باشوری کۆبانێ له ئه‌نجامی شه‌ری سه‌ختی نێوان یه‌په‌گه و داعش،7 چه‌کدار کوژران.
له رۆژئاوای کۆبانێ له‌سه‌ر رێگای گوندی مه‌رمیت، یه‌په‌گه چالاکێکی دژ به چه‌کدارانی ئه‌نجامدا و 2 چه‌کداری دیکه له‌وده‌ڤه‌ره‌ش کوژران.