تەندروستی هەولێر لەسەر بایکۆت ٢٨ پزیشکی خولاویان سزادا

بەپێی نوسراوێک کە واژۆی دکتۆر دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێری لەسەرە و دەرچووە، بڕیاردراوە بە سزادانی ٢٠ پزیشکی نیشتەجێی خولاو و دێرین لە هەردوو نەخۆشخانەی رزگاری و راپەڕین.

ئەو پزیشکانە ئەمڕۆ ئامادە نەبوون لە شوێنی دەوام، بۆیە بە بڕیاری بەڕێوەبەری گشتی بە بڕینی یەک رۆژ لە موچەکەیان سزادراون کە ١٣ پزیشکیان لە نەخۆشخانەی رزگاری بوون و ٧ پزیشکەکەی تریش لە نەخۆشخانەی راپەڕین.

بەپێی نوسراوێکی تر نەخۆشخانە تایبەتەکان ئاگادار کراونەتەوە و هۆشداریان پێدراوە، لە کاتی دەوامکردنی ئەو پزیشکانەی کە ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە گشتییەکان دەوامیان نەکردووە، ئاوا رووبەڕووی لێپرسینەوە و داخستن دەبنەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە پزیشکانی خولاو لە هەولێر لە دووەم ڕۆژی جەژنی قوربانەوە بڕیاریاندا دەست بە بایکۆتی دەوام بکەن تا ئەوکاتەی داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت.

داواکاریەکانی پزیشکانی خولاو بریتین لە دامەزراندنی پزیشکانی گشتی دەرچووی ساڵی پار و ڕەتکردنەوەی کارکردن بەشێوەی پلەبەندی.

ئەوە لە کاتێکدایە ئەم بڕیارەی بەڕێوەبەری گشتی لە کاتێکدایە کە لە رۆژانی پشوودا ناتوانرێت فەرمانبەر سزا بدرێت. 







PM:01:17:08/06/2025