موچه‌ی مانگی 10 و 11ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش دەكرێت
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم بڕیاری دا موچه‌ی مانگی 10 و 11 ی فه‌رمانبه‌ران له مانگی 12 دا دابه‌ش بكات و موچه‌ی مانگی 12 ش له‌سه‌ره‌تای مانگی كانونی دووه‌مدا دابه‌ش ده‌كات.
به‌هار مه‌حمود، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان و به‌شداربوی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی نێوان حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان به كەناڵی KNNی راگه‌یاند، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا وه‌فدی حكومه‌ت كه پێكهاتبو قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و رێباز محه‌مه‌د وه‌زیری دارایی و وته‌بێژی حكومه‌ت و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ته‌ئكیدیان له‌وه كرده‌وه كه‌له مانگی 12دا هه‌ردوو موچه‌ی مانگی 10 و 11ی فه‌رمانبه‌ران له‌مانگی 12 دا دابه‌ش ده‌كات.
وتیشی وه‌فده‌كه‌ی حكومه‌ت راشیگه‌یاندوه، هه‌ر له‌م مانگه‌دا 500 ملیۆن دۆلاری دیكه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت،
ئه‌و په‌رله‌مانتاره راشیگه‌یاند،له وه‌ڵامی پرسیاری په‌رله‌مانتاراندا سه‌باره‌ت موچه‌و بودجه‌ی هه‌شت مانگی رابردووی هه‌رێم كه‌له‌لایه‌ن مالكیه‌وه بڕدراوه، وه‌فده‌كه‌ی حكومه‌ت وتویه‌تی به‌غداد به وه‌فدی هه‌رێمی راگه‌یاندوه‌ـ له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌رێم داهاتی نه‌وتی بۆ به‌غداد نه‌ناردوه‌و دوای به‌راوردكردن گه‌ر ده‌ركه‌وت هه‌رێم داهاتی فراشراوی نه‌وتی كه‌متربوه له‌و پاره‌یه‌ی به‌غداد ده‌ینارد، ئه‌وا قه‌ره‌بوی هه‌رێم ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها وه‌فدی حكومه‌ت به ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی راگه‌یاندوه، دوای جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنامه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غداد له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوه‌وه موچه ئاسایی ده‌بێته‌وه‌و له‌كاتی خۆیدا ده‌درێت.
PM:09:21:03/12/2014