بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە لەناوچە شاخاوییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری کەمێک نمە باران لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ لەو ناوچانە.
دەشڵێت"پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەی خوارەوە ئاماژەی پێدراوە".
باسی لەوەشکردووە" سبەینێ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات نیمچە هەوردەبێت. پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: ٤١ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٣٨ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٤٠ پلەی سیلیزی
کەرکوک: ٤٣ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٤١ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٣٩ پلەی سیلیزی
سۆران: ٣٨ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٢٥ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٤٤ پلەی سیلیزی