عه‌لی حەمه ساڵح: پارتی و یه‌کێتی خه‌رجی مانگانه‌یان ده‌یان ملیۆن دۆلار‌و دیارنیه له کوێی ده‌هێنن
عه‌لی حەمه ساڵح
لەڕاپۆرتی ڕێکخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی عێراق له ڕیزبه‌ندی پێنجه‌م وڵاتی گه‌نده‌ڵی جیهان دایە. عه‌لی حەمه ساڵح په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان، رایده‌گه‌یه‌نێت گه‌ر کوردستانیش وڵات بوایه به‌م شێوه به‌ڕێوه‌بردنه‌ی ئێستا له ڕیزی پێشه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵه‌کان ده‌بوو".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌و هۆكارو گه‌نده‌ڵیانه ریز ده‌كات كه پێیوایه كوردستانیان پێدهبێته یه‌كێك له‌وڵاته گه‌نده‌ڵه‌كان.
یه‌که‌م: تاوه‌کو ئێستا نهوتو غاز به قاچاخ ده‌برێت.
دووم: هه‌موو داهاتی ناوخۆ به گشتی و خاڵه سنوریه‌کان به‌تایبه‌ت به‌شێکی زۆری نایه‌ته خه‌زێنه‌ی حکومه‌ت.
سێیه‌م: گه‌نده‌ڵی گه‌وره له بواری زه‌ویدایه‌و به ده‌یان هه‌زار دۆنم زه‌وی به‌ناوی وه‌به‌رهێنان و موساته‌حه به پشتیوانی چه‌ند به‌رپرسێک که ده‌یان ملیۆن دۆلاریان وه‌ک به‌رتیل وه‌رگرتووه دران به کومه‌ڵێک که‌س به‌ناوی پرۆژه‌و زۆرێک له پرۆژه‌کانیش شکستیان خوارد.
چواره‌م: به ده‌یان هه‌زار که‌س له کوردستان دوو موچه‌و سێ موچه وه‌رده‌گرێت و ده‌یان هه‌زاریش به‌بێ ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ربن به‌نایاسای موچه وه‌رده‌گرن.
پێنجه‌م: گه‌نده‌ڵی گه‌وره له‌ناو دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی و ئه‌منیه،که جگه له‌بوونی بندیوارێکی زۆر، هێزه‌کان حیزبین و له پاره‌ی وڵات خه‌رجیان دابینده‌کرێت، هێزی شه‌خسی هه‌یه‌و نزیکه‌ی ٦٠ هه‌زار پاسه‌وان هه‌یه‌و پێدان و پۆست و به‌رپرسیاریه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای حیزبیه.
شه‌شه‌م: ده‌یان به‌رپڕسی حیزبی به‌بێ ئه‌وه‌ی دیاربێت له‌سه‌ر چی بنه‌مایه‌که بوون به‌خاوه‌نی سه‌رمایه‌کی ئێجگار گه‌وره.
حه‌وته‌م: پارتی دیموکرات و یه‌کێتی نیشتیمانی خه‌رجی مانگانه‌یان ده‌یان ملیۆن دۆلار‌و دیارنیه له کوێی ده‌هێنن.
AM:09:54:04/12/2014