پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و نمەباران دەبارێت

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکاتەوە و دەڵێت" ئەگەری نمەباران هەیە".

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ چوار شەممە کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانێکی کەم لەکاتەکانی دوای نیوەرۆدا لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات .  
ئاماژە بەوەشدەکات پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی. 

کەشناسی ئاشکراشی کردووە سبەی پێنج شەممە کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەهەندی ناوچەدا نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بە نزیکی ١ تـــــا ٢ پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

هەولێر :  ٤١ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٣٩ پلەی سیلیزی

دهۆک :  ٤١  پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٤٤ پلەی سیلیزی  

زاخۆ  :  ٤٢ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە :٤٠ پلەی سیلیزی

سۆران :  ٣٩ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ٢٦ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٤٥ پلەی سیلیزی




AM:10:12:11/06/2025