بە‌رێوبه‌ری په‌روه‌رده‌ی سلێمانی: ئه‌گه‌ر مامۆستا‌م ده‌ستبکه‌وێت له هه‌موو قوتابخانه‌یه‌ک به‌شی بالی ده‌که‌مه‌وه
سلێمانی
به‌رێوبه‌ری په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، نه‌جمه‌دین عه‌لی هۆکاری داخستنی فێرگه‌ی بالییه‌ی سلێمانی ئاشکرا ده‌کات‌و ئه‌ڵێت داخستنه‌که کاتییه.
نه‌جمه‌دین عه‌لی له‌لێدوانێکدا بۆ رادیۆی نه‌وا هۆکاری داخستنی فێرگه‌ی بالیه‌ی سلێمانی ئاشکراکردوه‌و رایگه‌یاندوه "ئه‌و ژوره كارمه‌نده‌كانی گواستراونه‌ته‌وه و به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌ی خۆی رۆیشتوه بۆ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و كه‌سی لێ نه‌ماوه سه‌رپه‌رشتی بكات، له‌به‌رئه‌وه داخراوه تا ئه‌وكاته‌ی كه‌سێك بۆ ئه‌و شوێنه ده‌دۆزینه‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت " ئه‌گه‌ر كه‌سم ده‌ستبكه‌وێت ئه‌وا له هه‌موو قوتابخانه‌یه‌كدا به‌شێكی بالێ ده‌كه‌مه‌وه".
له‌چه‌ند رۆژی رابردودا بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە بڕیارێک قوتابخانەی بالێی مۆسیقای سلێمانی داخست
PM:12:05:04/12/2014