"رێکه‌وتنه‌که‌ی هه‌ولێر‌و به‌غدا کۆتایی به بانگه‌شه‌ی سه‌ربه‌خۆیی هێنا"
رۆژنامه‌ی وڵستریت جۆرناڵ له میانه‌ی راپۆرتێکیدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که ئه‌و رێکه‌وتنه‌ی له نێوان به‌غداد‌و هه‌رێمدا ئیمزا کرا ده‌بێته هۆی کۆتایی هێنان به بانگه‌شه‌ی سه‌ربه‌خۆی له‌لایه‌ن بانگه‌شه کارانیه‌وه له هه‌رێمی کوردستان.
دوێنێ به‌شێک له‌میدیاکانی جیهان راپۆرتی تایبه‌تیان له‌سه‌ر رێکه‌وتنه‌که‌ی هه‌ولێر‌و به‌غداد بڵاوکردۆته‌وه‌و به‌شێکیان پێیان وایه که ئه‌م رێکه‌وتنه له‌رزۆک‌و لاواز‌و کاتییه، ره‌مزی كاردینی لێكۆڵه‌ری ناوه‌ندی له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت" رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد چاره‌سه‌رێكی كاتی بۆ به‌رگرتن به كێشه و قه‌یرانی زیاتر له عێراق و پێناچێت ناكۆكییه‌كان به شێوه‌ی بنه‌ڕه‌تی چاره‌سه‌ر بكرێن، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ئه‌م رێككه‌وتنه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌یه كه‌به هۆی هاتنه‌خواره‌وه‌ی نرخی نه‌وت دروست بووه و كێشه گه‌وره‌كان تا ئێستاش بێ چاره‌سه‌ر ماونه‌وه".
به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی هه‌ولێر‌و به‌غداد له‌به‌رامبه‌ر هه‌نارده‌كردنی 550 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاوی هه‌رێم و كه‌ركوك به چاودێری وه‌زاره‌تی نه‌وتی حكومه‌تی ناوه‌ندی پشكی 17 له‌سه‌دی بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان دابینده‌كرێت و هاوكات حكومه‌تی ناوه‌ندی بڕی یه‌ك ملیار دۆلار بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت.
PM:12:09:04/12/2014