گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل نرخی زێڕیان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز کردەوە

ئەمڕۆ شەممە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە کە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ٣ هەزار و ٤٣٣ دۆلارە، لە کاتێکدا دوێنێ نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە ٣ هەزار و ٤٢٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا. 

گۆڕانکاری لە نرخی زێڕ لە دوای ئەوە دێت، بەرەبەیانی دوێنێ ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانیی بەرفراوانی کردە سەر ئێران و دواتر ئێرانیش هێرشەکانی خۆی بۆ ئیسرائیل دەستپێکرد و هێندەی دیکە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەی زیاد کرد

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە (٨١٢) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە (٧٤٤) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە (٧٠٩) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە (٦٠٨) هەزار دینارە.




AM:09:11:14/06/2025