"هیچ بڕیارێك بۆ راگرتنی جوڵەی بازرگانی نەدراوە"

سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" لایەنی ئێرانی هیچ بڕیارێکی نەداوە بۆ ڕاگرتنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەکان". 

نەوزاد غەفور سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند" تا ئێستا بازرگانی لەگەڵ لایەنی ئێرانی ئاساییە". 

جەختیشی لەوە کردەوە، هیچ ڕێنماییەک نییە بۆ ڕاگرتنی ئەو بازرگانییە، داخستنی دەروازە سنوورییەکان، یان قەدەغەکردنی هاتنە ژوورەوەی کەلوپەلی تایبەت. 

ئاماژەی بەوەشکرد، زۆربەی ئەو کاڵایانەی هەرێمی کوردستان هاوردەیان دەکات، کاڵای بازرگانین، جگە لە بەرهەمە شیرەمەنیەکان و وەرگیراوەکانیان، پێشتر سەوزە و میوە بەڕێژەیەکی زۆر هاوردە دەکرا. 

ڕوونیشیکردەوە، هەرێمی کوردستان لە ئێستادا پێویستی بە هاوردەکردن نییە بەهۆی هاتنی وەرزی دروێنەکردنی بەروبوومی ناوخۆیی. 



PM:10:24:15/06/2025