کەشناسی عێراق ڕایدەگەیەنێت" سبەی دووشەمە لە پارێزگای بەسرە پلەی گەرمی ٥٠ پلەی سەدی تۆمار دەکات کە دەگاتە نیوەی پلەی کولان".
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا هاتووە" سبەی دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە باکووری ڕۆژئاوا لە هەندێک بەشی باکوور دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزێت بەراورد لەگەڵ ئەمڕۆ، کە پلەکانی گەرما لە بەغدا و کەربەلا و دیالە و نەجەف ٤٤ پلە و لە سلێمانی ٣٩ پلە و لە هەولێر ٤٠ پلە و لە نەینەوا و کەرکوک ٤٢ پلە و لە موسەننا و واست ٤٧ پلەی گەرمی دەبێت، بەڵام لە بەسرە بەرزترین پلەی گەرمی دەبێت کە دەگاتە ٥٠ پلە".
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە، بۆ رۆژی سێشەممە پلەی گەرمی لە تەواوی ناوچەکان دادەبەزێت، هەروەها بۆ رۆژی چوارشەممەش پلەی گەرمی لە ناوەڕاست و باشوور جێگیر دەبن و لە باکوور کەمێک بەرزدەبێتەوە، بۆ رۆژی پێنجشەممەش پلەی گەرمی کەمێک بەرزدەبێتەوە.