سەرچاوەیەکی عێراقی ڕایدەگەیەنێت" بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی بەسەردانێك گەیشتە بەغداد، بۆ چارەسەری كێشەی مووچە".
ئەمڕۆ دووشەممە ماڵپەڕی بەغداد ئەمڕۆیی عێراقی لە هەواڵێکدا ڕایگەیاندووە" بافڵ تاڵەبانی بە سەردانێكی فەرمی گەیشتووەتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق گفتوگۆی چەند پرسێكی هەڵپەسێردراو دەكات، لەوانەش كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم".
ئەوەشی خستەڕوو، سەرۆکی یەکێتی زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی فیدراڵ لەبارەی موچە و دەستەبەری مافی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكات، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگە دارایی و کارگێڕییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر.
تا ئێستا میدیاکانی یەکێتی لەو بارەیەوە هیچی رانەگەیاندووە.