هەولێر.. ڕێگایەكی سەرەكی بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ دادەخرێت

هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" ڕێگای هەولێر- بەحركە بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ دادەخرێت بەهۆی كاركردن و نۆژەن كردنەوە". 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی نۆژەن كردنەوە و كار كردن لە ڕێگای هەولێر- بەحركە ڕێگاكە دادەخرێت لە بەرزە پردی شەقامی ١٢٠مەتری خێرا بە ئاراستەی بەحركە.

ئەوەشی خستەڕوو، كاركردن لە ڕێگاكە بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە قوناغی یەكەم كاركردن لە سایدی هەولێر بەرەو بەحركە تا سوڕانەوە یەكەمی بەحركە دەبێت، دوای تەواو بون ئینجا قۆناغی دووەم دەستپێدەكات، لە سوڕانەوەی یەكەم تا پردی شەقامی ١٥٠ مەتری خێرا.

هاتووچۆی هەولێر باسی لەوەشکردووە، لە ماوەی داخرانی ڕێگاكە شوفێران دەتوانن ئەم رێگا جێگرەوانە بەكار بهێنن.

١- ڕێگای هەولێر- شەقڵاوە لە شەقامی ١٥٠ مەتری خێرا بەكاربهێنن بۆ گەیشتن بە ناحیەی بەحركە و بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر.

٢-ڕێگای كۆنی بەحركە.

٣- ڕێگای ١٥٠ مەتری- گەزنە بۆ بەحركە. 



PM:10:50:16/06/2025