یەکێتی کۆمەڵیک گۆڕانکاری لەناو بەرپرسانی خۆی ئەنجامدا

دوێنێ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کۆبووەوە و گرنگترین گۆڕانکارییە ناوخۆییەکانی حزبەکەی پەسەند کرد.

رۆژی دووشەممە  یەکێتی کۆبووەوە کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە ناوخۆی حزبەکەی راگەیاند" بەپێی زانیارییەکان لەو گۆڕانکارییانەی یەکێتیی نیشتیمانی لە ناوخۆی حزبەکە پەسەندی کرد بەم شێوەیە بوون، سەمیر هەورامی بە بەپرسی بۆردی حکومەت و ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەكانی یەكێتی دیاریکرا و ئەژی عەبدولقادر بە بەرپرسی بۆردی گەنجان و دەنگدانی  یەکێتیی هەڵبژێردرا".

هەروەها، لە کۆبوونەوەی یەکێتیی نیشتمانی کوردستاندا، بەرپرسی بۆردی رێكخستنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و سەركەوت زەكیش لە بەرپرسی ڕێكخستنی یەكێتیەوە كراوەتە لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانیی یەكێتی.

هاوکات، ڕابیحە حەمید بۆ بەرپرسی بۆردی شەهیدان، شێخ شەماڵ بەرپرسی بۆردی پەیوەندییەكانی دەرەوە، بورهان سەعید سۆفی بۆ بەرپرسی مەكتەبی رۆشنبیری و ڕابەر سەید برایم وەک بەرپرسی بۆردی تێكۆشەران پەسەند کران.

٢٣-٤-٢٠٢٥ دووەمین دیداری گشتی یەكێتییی نیشتمانیی كوردستان، بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی و بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری دیداری یەكێتی بەرێوەچوو ، لەو دیدارە دا چەندین لیژنە پێک هێنران کە یەکێکیان تایبەت بوو بە گۆرانکاریی لە  پەیکەر و ئۆرگانەکانی یەکێتی.



PM:03:48:17/06/2025