ئەمریكا لە دوو بنكەی ڕۆژئاوای كوردستان كشایەوە

هێزەکانی ئەمریکا لە دوو بنکەی ناوچەكانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کشانەوە. 

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردەوە" هێزەكانی ئەمریكا لە هەردوو بنكەی ئەلوەزیر و تەل بیدار لە پارێزگای حەسەكەی ڕۆژئاوای كوردستان كشاونەتەوە". 

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو دوو بنكەیە ئێستا لەلایەن یەكەیەكی بچوکی هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە پاسەوانی دەکرێت. 

لای خۆیەوە مەزلوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە ڕایگەیاند" بوونی چەند سەد سەربازێک لە بنکەیەکدا بەس نییە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هەڕەشەکانی داعش". 

وتیشی" مەترسی دەوڵەتی ئیسلامی لەم دواییانەدا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، بەڵام ئەوە پلانی سوپای ئەمریکایە". 



PM:07:44:17/06/2025