فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو لە سنووری پارێزگای کەرکوک کەوتە خوارەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو لە گوندی قەزنفەر لە نزیک ئاڵتون کۆپری سەر بە پارێزگای کەرکوک کەوتە خوارەوە.
بەپێی وتەی دانیشتیوانی گوندەکە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کەوتۆتە سەر پارچە زەوییەکی کشتوکاڵی، ئەمەش نیگەرانی لای دانیشتووانەکەی دروستکردووە.
دەشڵێن" هێزێکی ئەمنی شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیان گەمارۆداوە و لێکۆڵینەوەیان بۆ دیاریکردنی جۆری فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و شوێنی هەڵدانی دەستپێکردووە".