ئەمڕۆ نرخی هەردو جۆرەکەی نەوت لەبازاڕەکاندا نزیکەی سێ دۆلار دابەزی، ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئێران و ئیسرائیلدا هۆکارە بۆ دابەزاندنی نرخەکەی.
دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل، نرخی نەوت دابەزی بە جۆرێک، ئەمڕۆ لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی باکور لە ٧٠ دۆلارەوە بۆ ٦٧ دۆلار و ٤٢ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سوکی تەکساسیش لە ٦٨ دۆلارەوە بۆ ٦٥ دۆلار دابەزی.
دابەزینی نرخی نەوت بۆ پەیامەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەگەڕێتەوە کە تێیدا رایگەیاند"ئێران و ئیسرائیل بە تەواوەتی لەسەر ئاگربەست رازی بوون و دەبێت کۆتای بەشەڕی نێوان هەردلا بهێندرێت، ئەمەش هۆکاری دابەزینی نرخەی نەوتە. "
ئەمە لە کاتێکدایە بە هۆی شەڕو ئاڵۆزیەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل ڕۆژی ڕابردو نرخی نەوتی برێنت گەیشتە بەرزترین ئاستی لە ماوەی پێنج مانگی رابردودا و بە ٧٩ دۆلار و ٣٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.