"كۆى گشتی گەنمی وەرگیراو زیاتر ١٤٧ هه‌زار تەنە"

وەزارەتی بازرگانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" ١٤٧ هەزار و ٢٤٧ تەن گەنم لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان وەرگیراون". 

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند" پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بۆ وەرزی ئەمساڵ بەردەوامە و تا ئێستا لە سایلۆکانی هەرێم ١٤٧ هەزار و ٢٤٧ تۆن و ٩٧٥ کیلۆ گه‌نم وەرگیراوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، له‌ سایلۆكانى هەولێر، ٣٨ هەزار و ٧ تەن و ٤٨٥ کیلۆ، له‌ سلێمانی ٥٩ هەزار و ٥٢٦ تەن و ١٠ کیلۆ و له‌ سایلۆكانى دهۆکیش ٤٩ هەزار و ٧١٤ تەن و ٤٨٠ کیلۆ، وه‌رگیراوه‌.



PM:09:30:24/06/2025