بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ نرخی زێڕ لەسەر ئاستی هەرێم و جیهان بەرزبوونەوەی زیاتری تۆمارکرد کە نرخی هەر ئۆنسەیەک بۆ ئەمڕۆ بە ٣ هەزار و ٣٣٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا دوێنێ نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە ٣ هەزار و ٣٢٦ دۆلار بوو.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٦٨ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٦٣ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٩٣ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٥٨ هەزار دینارە
دوێنێ نرخی زێڕ بەمشێوەیە مامەڵەی پێوەدەکرا:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٦٧ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٦٢ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٩٢ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٥٧ هەزار دینارە