ئەندامێکی ئه‌نجومه‌نی سلێمانی ڕه‌وتی هه‌ڵوێست ڕایدەگەیەنێت" عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، غالب محه‌مه‌د و ڕێبوار كه‌ریم له به‌رده‌م نوسینگه‌ی ڕه‌وتی هه‌ڵوێست ده‌ستگیركران".
دانا محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سلێمانی ڕه‌وتی هه‌ڵوێست، کەمێک پێش ئێستا لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە هەریەک له عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، غالب محه‌مه‌د و ڕێبوار كه‌ریم له به‌رده‌م نوسینگه‌ی ڕه‌وتی هه‌ڵوێست لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە ده‌ستگیركران".
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، هەریەک لە عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، غالب محه‌مه‌د و ڕێبوار كه‌ریم ویستویانە بەشداری خۆیشانەکەی ئەمڕۆی مامۆستایانی ناڕازی بکەن، بەوهۆیەوە دەستگیرکراون.
بڕیار بوو ئەمڕۆ لە سلێمانی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی نارازی دژی خەرجنەکردنی مووچەکانیان بەڕێوەبچێت.
دواتر لیژنەی ئەمنی سلێمانی بڵاویکردەوە" لە ئێستادا کاتەکە بۆ خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی گونجاو نییە".
هەر ئەمڕۆ کەناڵی زووم لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند" دوو تیمی ڕۆژنامەوانیان لە نزیک پەروەردەی سلێمانی لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکران و تائێستا چارەنوسیان نادیارە".
هاوکات ژمارەیەک ڕۆژنامەنووسی دیکە لە کەناڵە جیاجیاکان لە نێویاندا پەیامنێری پەیام و تیمێکی ڕاگەیاندنی ئازادیش دەستگیرکراون.
هەروەها ژمارەیەک مامۆستای ناڕازیش دەستگیرکراون.