کەشناسی: شەپۆلی گەرمای بەتین دەستپێدەکات

دەستەی كەشناسی عێراق پێشبینییەکانی كەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند و پێشبینی كەشوهەوای گەرم و بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵبارین دەکات. 

لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا هاتووە" سبەی یەكشەممە كەش و هەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی باشوور، هەروەها پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور هاوشێوە دەبن، لە ناوچەكانی باشووریش كەمێك بەرزدەبنەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی دووشەممە كەش و هەوا ساماڵ و گەرم دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەی باكور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن، هەروەها كەشوهەوای ڕۆژی سێشەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ، پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك دادەبەزن. 

کەشناسی باسی لەوەشکردووە، ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو كەش و هەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ خۆڵێكی سووك، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور و هاوشێوەی باشووری وڵات دەبێت. 



AM:12:01:29/06/2025