ناوەندی مافی مرۆڤی کوردستان: کۆڵبەرێک بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان کوژرا

ناوەندەکانی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵات ڕایانگەیاند" کۆڵبەرێک بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنیەکانی کوردستان کوژراوە".

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی حوزەیران تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئاشکرای کرد"  پاسەوانی سنوور لە ئێران تەقە لە گرووپێکی کۆڵبەران دەکەن و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک گیان لەدەست دەدات".

روونیشیکردەوە" ئەو کۆڵبەرانە لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کەوتنە بەر دەستڕێژی گوللەی پاسەوانانی سنووری ئێران، لە ئەنجامی دەستڕێژییەکەدا کۆڵبەرێک بە ناوی سەیوان عەبدوڵڵازادە گیانی لەدەست داوە، کۆڵبەرێکی دیکەش بە ناوی حوسێن کە (پاشناوەکەی نەزانراوە) بە سەختی بریندار بووە و بارودۆخی ناجێگیرە".

ئەوەش لە کاتێکدایە بە گوێرەی  ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤ی زایینیدا لانی کەم ٣٣٩ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون یان بریندارکراون. ئەو ئامارە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٣ نزیکەی ٢٪ بەرز بووەتەوە.




PM:03:58:29/06/2025