دامەزراوەی میدیایی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت" لە یەکی تەموزەوە پەخشی کەناڵی کەی ئێن ئێن رادەگیرێت".
دامەزراوەی میدیای گۆڕان (کوردسات)، ئەمشەو یەکشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" بینەرانی کەناڵی کەی ئێن ئێن ئاگادار دەکەینەوە کە دامەزراوەی میدیایی بزوتنەوەی گۆڕان، بە ئامانجی خۆئامادەکردن بۆ وەرزێكی نوێی کارکردنی کەناڵی کەی ئێن ئێن، لە هەوڵی نوێکردنەوەی هەواڵ و بەرنامەکان و ڕێكخستنەوەی دامەزراوە میدیاییەکانیەتى".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە یەکی تەموزەوە تا تەواوبونی ئامادەکارییەکان، بینەران دەتوانن لە پلاتفۆڕمەکانی دیجیتاڵ میدیایی کەی ئێن ئێن و ڕادیۆی دەنگی گۆڕان بینەر و بیسەری نوێتری هەواڵ و زانیارییەکان بن.
بە داخستنی کەناڵی کەی ئێن ئێن ژمارەیەک کارمەندی کەناڵەکە بێ کار دەبن کە بەدەیان کەس دەژمێردرێن.