به‌یانی ئه‌مڕۆ ڕوداوێكی هاتوچۆ لە نێوان دو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای گوڵاڵه (جه‌له‌ولا) بەرەو خانەقین ڕویدا و به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه لەسەر ڕێگای گوڵاڵه (جه‌له‌ولا) بەرەو خانەقین، دو ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت پێكیانداداوه و به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كه ئه‌ندامی خێزانێكن ویەکێک لە قوربانییەکان منداڵێکی شەش مانگانەیە.
هه‌ر له ڕوداوه‌كه‌دا مێردمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٥ساڵان به سه‌ختی برینداربوه و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه، یه‌كێك له ئۆتۆمبێله‌كانیش سوتاوه.