بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣ی تەموزی ٢٠٢٥ نرخی زێڕ لەسەر ئاستی هەرێم و جیهان بەرزبوونەوەی زیاتری تۆمارکرد کە نرخی هەر ئۆنسەیەک بۆ ئەمڕۆ بە ٣ هەزار و ٣٥٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا دوێنێ نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە ٣ هەزار و ٣٣٩ دۆلار بوو.
گۆڕانکارییەکانی نرخی زێڕ دوای بڕیارێکی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دێت کە داوای لە جیرۆم پاوڵ سەرۆکی بانکی ناوەندی وڵاتەکەی کردبوو دەستلەکاربکێشێتەوە، تاکو کەسێکی شیاوتر جێگەی بگرێتەوە.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٧٠ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٦٥ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٩٦ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٦٠ هەزار دینارە