هاوکاری هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە دابەشدەکرێت (نوێکراوەتەوە)

بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی پارەی هاوپەیمانان بۆ مانگی حوزەیرانی ئەمساڵی پێشمەرگە بکرێت. 

ئەمڕۆ پێنج شەممە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ڕایگەیاند" خشتەی دابەشکردنی هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی شەشی پێشمەرگە ڕەوانەی بانكەكان کراوە". 

ئەوەشی خستەڕوو، لە ڕۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوودا دەست بە دابەشكردنی پارەکە دەكرێت کە زیاتر لە ٤٧ هەزار پێشمەرگە بە بڕی زیاتر لە ٢٠٠ هەزار دینار سوودمەند دەبن.

لای خۆشییەوە وەزارەتی پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه‌، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌ته‌كه‌ هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى حوزەیران دەکرێت و دوای ئەنجامدانی رێکارە دارایى و ژمێریارییەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى بودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) لە رۆژی یەکشەممە ٦ی تەموزی ٢٠٢٥ دەست بە دابەشکردنى دەکرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لەم مانگەدا ٦٤ هه‌زار و ٢٤٤ ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستەمی پڕۆژەی (هەژماری من)، هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن.



AM:11:35:03/07/2025