ڕێگایەکی سەرەکی سلێمانی دادەخرێت

شارەوانی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە لە داخستنی شەقامێکی سەرەکی بەهۆی نۆژەنکردنەوەوە.

لە بڵاوکراوەیەکدا، سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی هاووڵاتییان و شۆفێران لە داخستنی رێگایەكی سەرەكی ئاگاداردەكاتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە شەقامی سەرەكیی سلێمانی – عەربەت،  بەمەبەستی كاركردن و نۆژەنكردنەوەی لە رۆژی شەممە ٥ی تەممووز کاری كڕاندنی (بڕین) لە یەكتربڕی فولكەی قەرەداغ تاوەكو بازگەی عەربەت – سلێمانی و دواتر قیركردنەوەی ئەنجام دەدات.

شارەوانی داوایەک لە هاووڵاتیان دەکات و دەڵێت، داواكارین لە شۆفێران و هاووڵاتییان كە ئەو شەقامانەی وەك جێگرەوە دیاریدەكرێن بەكاربهێنرێت.




PM:09:02:03/07/2025