هاوکارییە داراییەکەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە لە ڕێی (هەژماری من)ەوە دابەش دەکرێت.
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ دووشەممە، هاوکارییە داراییەکەی هاوپەیمانان بۆ ئەو پێشمەرگانە دابەش دەکرێت کە لە (هەژماری من)دا بەشدارن.
ڕۆژی یەکشەممە دەستکرا بە دابەشکردنی هاوکارییە داراییەکە، بەڵام وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی یەکشەممە،لە بانکی ناوەندی عێراق پشووی فەرمی بووە، دابەشکردنی هاوکاری دارایی ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەکان کە لە پرۆسەی (هەژماری من)بەشدارن، دواخرا بۆ ئەمڕۆ دووشەممە.
لەم مانگەدا ٦٤ هەزار و ٢٤٤ ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستەمی پڕۆژەی "هەژماری من” هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن.