نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا و لوبنان رایگەیاند" دەمانەوێت مامەڵەی لوبنان بەخێراییەكی زۆر لەگەڵ چەكی حزبوڵا ببینین"، دەشڵێت" سوریا زۆر بە خێرایی هەنگاو هەڵدەگرێت".
ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی حوزەیران تۆم باراك نێردەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ ناوچەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە بەیروت ڕایگەیاند" ئەمە كاتێكی سەرەنجڕاكێش و هەستیارە بۆ لوبنان و ناوچەكە و دەمانەوێت مامەڵەی لوبنان بەخێراییەكی زۆر لەگەڵ چەكی حزبوڵاو ناوچەكەدا ببینین".
باراک وتیشی" وەڵامی لوبنان بۆ كارنامە پێشنیاركراوەكەی ئەمریكا زۆر بەرپرسانە بوو و ئیسرائیل جەنگی لەگەڵ لوبنان ناوێت و دەست بەسەر خاكەكەیدا ناگرێت".
سەبارەت بە دۆخی سوریا ئەو بەرپرسە ئەمریکییە رایگەیاند" سوریا زۆر بە خێرایی هەنگاو هەڵدەگرێت، سوریا لەناو ئاژاوەیەكی تەواوەتیدا بوو، بەشێوەیەكی راستەوخۆ بەرەو ئومێد رۆیشت و ئێستا جیهان هەمووی پشتیوانی لێ دەكات".