چالاکوانێکی ناڕازی دەستگیر کرا

بە تۆمەتی خراپ بەکار هێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن و هاندانی گەنجان بۆ کۆچکردن لە رێگای قاچاخ چالاکوانێکی ناڕازی لە سنووری ئیدارەی راپەرین دەستگیر کرا.

بەپێی زانیارییەکانی ( سپی ) سامان محەمەد چالاکوانی ناڕازی کە کوڕە شەهیدە و لە ئەسڵدا خەڵکی قەڵادزێیە، بە یاسای خراپ بە کارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن دەستگیرکراوە.

(سپی) زانیوێتی کە ناوبراو بە تۆمەتی هاندانی گەنجانی قەڵادزێ و رانییەی دەستگیرکراوە کە لەچەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەکیان کۆچیان دەکرد بۆ دەرەوەی وڵات بە رێگای قاچاخ.

لای خۆشییەوە هادی حەمەرەشید مامۆستای ناڕازی و یەکێک لە مامۆستا مانگرتوەکان لە هەژمارەی خۆی نوسێوێتی" سامان محمد، کوڕی شەهیدە و قوربانییەکی بەرجەستەی شەڕی ناخۆیە، بەڵام نەهات خوێنی باوکی بکات بە دەغیلەی سواڵ و پارەی پێ پەیدا بکات، بەڵکو وەك چیا لەبەردەم نادادییدا وەستاوە، ئازایەتیی و هەڵوێست لە کوێدا پێویست بوو، ئەو لەوێیە. ئێستا بە هەندێ بڕوبیانوو دەستگیرکراوە، بیانووەکان هەرچیی بن، تەنیا تۆڵەیە لە هەڵوێستەکانی! دەسەڵاتێكی بەتاڵ و بێکار، جگە لە دەستگیرکردنی ئازادییخوازان هیچ کارێکی نەماوە!".






PM:03:16:10/07/2025