سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی دژە تیرۆری کوردستان کەوتنە خوارەوەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراویان لە سنووری پارێزگای کەرکوک ڕاگەیاند.
دژە تیرۆری کوردستان، بەیانی ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" کاتژمێر ١:٣٥ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری پردێ لە پارێزگای کەرکوک تێکشکێندرا و خرایە خوارەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتەوە.
شەوی ڕابردووش درۆنێكی بۆمبڕێژكراو لە فەرماندەیی یەكەی هێزەکانی٧٠ لە سلێمانی خرایە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبوو.