کۆمیتەی ناوەندی پارتی کۆدەبێتەوە

سبەینێ کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی کۆدەبێتەوە. 

بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە سبەی شەممە ١٢ی تەموز بە سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی و مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی جێگرانی سەرۆكی پارتی، كۆمیتەی ناوەندی پارتی كۆببێتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ دەکرێن. 

ماوەت زیاتر لە ٧٠ رۆژە موچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگەکانی ئایار و حوزەیرانی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە، تائێستاش هیچ وادەیەکی فەرمی بۆ خەرجکردنی مووچەکانیان دیارینەکراوە. 



PM:01:03:11/07/2025