راگەیاندنی زانكۆ لاین سەبارەت بە خوێندكارانەی ناویان نەهاتوەوتەوە
به‌رپرسی زانكۆلاین، له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوتوێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌م نزیكانه ناوی هه‌زار و 196 خوێندكاری دیكه دێته‌وه كه له زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێم وه‌رگیراون.
سالار خزر حسێن، به‌رپرسی زانكۆ لاین له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوتوێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند: ئه‌و 1596 قوتابیان، خوێندكاره‌ی كه به‌هۆی هه‌ڵه‌و كه‌می هه‌ڵبژاردن له‌كاتی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی زانكۆلاین ناویان نه‌هاتبوه‌وه به‌زوترین كات له‌لایه‌ن (زانكۆلاین) دابه‌ش ده‌كرێنه‌وه.
جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه: له ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كی چڕ و ورد كار له پڕۆسه‌ی وه‌رگرتنی ئه‌و خوێندكار و قوتابیانه ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن سبه‌ینێ ناوه‌كانیان بڵاو بكه‌نه‌وه، هه‌ر كاتێكیش ناوه‌كانیان راگه‌یندرا، ده‌توانن له رێگه‌ی وێب سایتی ئه‌لیكترۆنی (www.regayzanko.com) به‌به‌كارهێنانی هه‌مان (یوزه‌یه‌ر نه‌یم و پاسۆرد) كه پێشتر فۆرمی (زانكۆلاین)یان پێ بڕكردبوه‌وه ده‌توانن ئه‌و شوێنه بدۆزنه‌وه كه لێیی وه‌رگیراون.
PM:01:40:07/12/2014