کۆمیتەی ناوەندی پارتی کۆدەبێتەوە

بە سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی و جێگرانی سەرۆكی پارتی، كۆمیتەی ناوەندی پارتی كۆببێتەوە و هەڵوێست بەرامبەر بەغدا وەربگرێت.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی پارتی، بڕیارە سبەینێ‌ شەممە ١٢ی تەمموز بەسەرۆكایەتی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی و مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی جێگرانی سەرۆكی پارتی، كۆمیتەی ناوەندی پارتی كۆببێتەوە، بۆ گفتوگۆكردن و بڕیاردان لەسەر پرسی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداك كە لە ئێستادا بە بنبەست گەیشتووە.

میدیاکان باسیان لەوەش کردوە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئەگەری كشانەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكرێت لە پرۆسەی سیاسی عێراق، هەموو هەوڵەكان لە گفتوگۆ و پێكهێنانی لیژنە و نێوەندگیری بێ ئەنجام بوون.




PM:08:17:11/07/2025