درۆنێک لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر خرایە خوارەوە

دژە تیرۆری کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر تێکشکێندراو خرایە خوارەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی تەمووزی ٢٠٢٥ دژە تیرۆری کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بلاویکردەوە کە "  بەرەبەیانیی ئەمڕۆ کاتژمێر (٢:٢٠)، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر تێکشکێندراو خرایە خوارەوە".

ئاماژەی بەوەشداوە کە خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی و مادیی لێ نەکەوتەوە.




AM:09:10:14/07/2025