مافی مرۆڤ لەبارەی روداوەکانی وەرتێ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەبارەت بەڕووداوەکانی شارەدێی وەرتێ لەسنووری قەزای ڕواندوز پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت” مرۆڤ بەتوندی ئیدانەی بەکارهێنانی چەک و کوشتنی ئەو هاووڵاتیە دەکەین و بەداخەوەین بۆ ئەو ڕووداوە”.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، سەبارەت بەڕووداوەکانی شارەدێی وەرتێ لەسنووری قەزای ڕواندوز کە بوە هۆی شەهید بونی هاووڵاتیەک .پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دوای ئەوەی ژمارەیەک هاووڵاتی سنووری شارەدێی وەرتی لەسنووری قەزای ڕواندوز لەشەوی ١٤ی تەمموز بۆ مەبەستی داواکردنی چەند خزمەتگوزاریەکی وەک ئاو و کارەبا دێنە سەرشەقام و گردبونەوە ئەنجام دەدەن دواتر بۆ مەبەستی بڵاوە پێکرنیان لەلایەن هێزێکی ئاسایشی ناوچەکەکە تەقەیان بەسەردا دەکرێ و دەبێتە هۆی کوژرانی هاووڵاتیەک و بریندار بونی سێ هاووڵاتی تر.

ئاماژە بەوەشدراوە، دەستەکەمان لەنریکەوە بەدوا داچوونی بۆ ڕووداوەکە کردو دوای پەیوەندی کردن و بەدوا داچونیش بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناوچەکە بەڵام تا ئێستا هیچ وەلام و زانیاریەکیان لەسەر ڕووداوەکە بڵاو نەکردۆتەوە.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بەتوندی ئیدانەی بەکارهێنانی چەک و کوشتنی ئەو هاووڵاتیە دەکات ودەڵێن” بەداخەوەین بۆ ئەو ڕووداوە ، وە لێرەوەش ڕایدەگەیەنین نابێ دەزگای ئەمنی چەک بەکاربینن بەرامبەر خەڵک بەهیچ شێوەیەک چونکە ئەرکیان پاراستنی سەروماڵی گشتی و هاووڵاتیانە. ”

دەستەکە جەختدەکاتەوە و دەڵێت، پێویستە هەرچی زووە تۆمەتبار ڕادەستی یاساو دادگا بکرێ و بە سزای خۆی بگات وە پشتیوانی هەر داواکاری و گردبونەوەیەک دەکەین بۆ دابین کردنی مافی هاووڵاتیان کەداوای دەکەن لەچوارچێوەی یاساو ڕێنماییەکان و پێویستە هەرچی زووە بەدوا داچونیش بۆ داواکاریەکانی ئەو خەڵکە بکرێ.

دەشڵین”وەک دەستەش بەردەوام دەبین لەچاودێری کردنی ڕووداوەکەو بەدوا داچونی ئاکامەکانی”.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە شەوی رابردوو هاوڵاتییان لە سنووری باڵەکایەتی بەهۆی نەبوونی کارەباوە گردبوونەوە و رێگەی هامڵتۆنیان داخست و هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکەش بە مەبەستی بڵاوەپێکردنیان تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد و بەهۆیەوە هاوڵاتییەکی دانیشتووی گوندی سەرنەوسی سەر بە سنووری وەرتێ گیانی لەدەستدا. 



PM:05:34:14/07/2025