مالیكی كورد بە هۆكاری كەوتنی موسڵ ناو دەبات
نوری مالیكی
جێگری یەكەمی سەرۆك كۆماری عێراق دەڵێت بەڵگەی لایە كە كورد هۆكاری كەوتنی موسڵ بووە، بەوەی كە كورد فەرمانی بە سوپای عێراق كردوە لەموسڵ شەڕ نەكاتو بكشێتەوە.
نوری مالیكی، جێگری یەكەمی سەرۆككۆماری عێراق لە لێدوانێك بۆ كەناڵی "مەنار"ی حیزبوڵڵای لوبنان رایگەیاند "كورد بە سوپای عێراقی وت داعش نەهاتووە شەڕ لەگەڵ ئێوە بكات، بەڵكو هاتووە شەڕ دژی مالیكی و شیعە بكات".
مالیكی ئاماژەی بەوەكردووە بۆ ئەو قسانەی بەڵگەی هەیە. هەر لەوبارەیەوە دەڵێ "ئەمە وایكرد كە فەرماندەی فیرقەی سێ بكشێتەوە و 35-40% سوپا كشایەوە و تووشی شكست بوون".
مالیكی وەك خۆی دەڵێ بە پشتبەستن بەو بەڵگانەی لایەتی "رۆژانی داهاتوو دەیسەلمێنێت كێ فەرمانی بە پاشەكشەی سوپای عێراق كردووە و كێن ئەوانەی كە ئامادەكارییان كردووە بۆ كەوتنی موسڵ".
PM:03:59:07/12/2014