ناوەرۆکی کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی و سودانی ئاشکرا کرا

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا سەبارەت بە کۆبوونەوەی سودانی وبافڵ تاڵەبانی رایگەیاند" باس لە پرسی ڕادەستکردنی داهاتی نەوت و نانەوتی هەرێمی کوردستانی عێراق و مووچەی فەرمانبەرانی کرا، و گرنگی هەماهەنگی و کارکردن بۆ چارەسەرکردنی دۆسیە هاوبەشەکان، بە گوێرەی چوارچێوە دەستووری و یاساییە کارپێکراوەکان و بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەم بارەیەوە".

لە راگەیەنراوێکدا نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی حێراق رایگەیاند"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، پێشوازی لە سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات".

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە" سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ سێشەممە، پێشوازی كرد لە سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەڕێز بافڵ تاڵەبانی."

هەروەها راشیگەیاندووە" لە میانەی دیدارەکەدا تاوتوێی کۆمەڵێک پرس و دۆسیەی نیشتیمانی کرا، هەروەها باس لە پرسی ڕادەستکردنی داهاتی نەوت و نانەوتی هەرێمی کوردستانی عێراق و مووچەی فەرمانبەرانی کرا، و گرنگی هەماهەنگی و کارکردن بۆ چارەسەرکردنی دۆسیە هاوبەشەکان، بە گوێرەی چوارچێوە دەستووری و یاساییە کارپێکراوەکان و بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەم بارەیەوە".

جەخت لەوەشکراوەتەوە کە لە  بەشێکی تری دیدارەکەدا پێداچوونەوە بە ئامادەکارییە بەردەوامەکان کرا، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا، و پێویستە ئەنجامەکانی گوزارشت لە خواستی ڕاستەقینەی گەلی عێراق بکات، ئەمەش لە ڕێگەی هەڵبژاردنی نوێنەرانیانەوە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران.

ئەمشەو بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی گەیشتە بەغدا و  دکتۆر فوئاد حوسێن لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی دەبێت و هەر ئەمشەو لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فایەق زێدان لەسەر مووچە کۆدەبنەوە.




PM:10:43:15/07/2025