له‌سه‌ر پرسی دابه‌شکردنی پۆسته‌کانی پارێزگاری سلێمانی، یه‌کێتی وگۆڕان به‌ته‌واوی له‌یه‌ک نزیکبوونه‌ته‌وه، ره‌شنووسی رێککه‌وتنه‌که ئاماده کراوه، پێش کۆبوونه‌وه‌ی ئایندهی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ئیمزا ده‌کرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی میدیای راگه‌یاند " گفتوگۆی نێوان گۆڕان و یه‌کێتی هه‌نگاوی زۆر باشی بڕیووه‌و هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ئه‌و دوو لایه‌نه به‌ره‌و رێککه‌وتنیان ده‌بات".
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باسی له‌وه کرد که ره‌شنووسی رێککه‌وتنه‌که به‌جیا له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه ئاماده‌کراوه‌و ته‌نها یه‌کخستن و ئیمزاکردنی ماوه که پێش 5 شه‌ممه 11 کانونی یه‌که‌م هه‌ردوولا ئیمزای ده‌که‌ن. سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئه‌وه‌ی ئاشکرا کرد که له‌کۆبوونه‌وه‌ی پێنج شه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا ده‌نگ له‌سه‌ر رێککه‌وتنه‌که له‌سه‌ر ده‌درێت.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه پۆستی پارێزگای سلێمانی و جێگری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی گه‌رمیان و جێگری ئیداره‌ی راپه‌ڕین ده‌درێن به‌یه‌کێتی، هه‌رچی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و جێگری پارێزگاری سلێمانی و پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌ی راپه‌ڕین و جێگری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌درێن به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.
به‌پێی زانیاری سه‌رچاوه‌که‌ی سپی تێکڕای ئه‌م پۆستانه بۆ دوو ساڵن و پاشان ئاڵ‌وگۆڕیان پێده‌کرێت.
سه‌باره‌ت به‌دابه‌شکردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌کان، هه‌ردوولا رێککه‌وتوون له‌سه‌ر دابه‌شکردنیان و ناکۆکی له‌نێوانیاندا له‌سه‌ر پۆسته‌کان نه‌ماوه، دابه‌شکردنی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه بۆ چوار ساڵه، به‌پێچه‌وانه‌ی پۆسته‌کانی تره‌وه که دوو ساڵ دوو ساڵ ئاڵ‌وگۆڕیان پێ ده‌کرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی سپی له‌سه‌ر ئه‌و پشکانه‌ی ده‌درێن به لایه‌نه ئیسلامییه‌کان وتی" هه‌ردوو ئیلتزامیان هه‌یه به به‌شداری پێکردنی ئه‌و لایه‌نانه، به‌لآم هه‌رگیز پێشبینی ناکرێت هێنده‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی هێناویانه پۆستیان پێبدرێت"، سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باسی له‌وه کرد هه‌ردوولا نیگه‌رانن له‌هه‌ڵوێستی ئیسلامییه‌کان و ئه‌گه‌ر ئه‌وان پێشوه‌خت خۆیان یه‌کلای بکردایه‌ته‌وه‌و ده‌نگیان به‌لایه‌ک بدایه، پشکی زیاتریان له‌سه‌ر ئاستی پارێزگار پێده‌درا، به‌لآم خۆیه‌کلایی نه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌وان بۆته مایه‌ی ئه‌وه‌ی به‌شداری ئه‌وان له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه زۆر به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرێت و هێنده‌ی ئه‌و ده‌نگانه نه‌بێت که به‌ده‌ستیان هێناوه.