لەدوای دانانی چەک یەکەم هێرشی درۆنی کرایە سەر پەکەکە

هێرشەکەی سەر گوندی (شیوەگوێزان) لەلایەن سوپای تورکیاوە ئەنجامدراوە.

کامەران عوسمان ئەندامی رێکخراوەی سی پی تی ئەمریکی بە (سپی) راگەیاند کە لە کاتژمێر (٨:٤٥) خولەکی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکی، لە پشتی گوندی شیوەگوێزانی سەر بە ناحیەی گەرمک لە قەزای پێنجوێن، هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری (تۆیۆتا هایلوکس)ی گەریلاکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) و لە ئەنجامدا، گەریلایەک گیانی سپارد و گەریلایەکی تریش بە سەختی برینداربوو. هەر بەهۆی ئەو هێرشەوە، ڕەز و باخی گوندنشینان سوتاوە و دوای سێ کاتژمێر لە ڕووداوەکە، ئینجا توانراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە لە دوای مەراسیمی سوتاندنی چەک لەلایەن گروپێک گەریلاوە, تاوەکو ئێستا سوپای تورکیا (١٢) هێرش و بۆردوومانی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە.





AM:11:32:19/07/2025