بەرگری شارستانی مێرگەسۆر رایگەیاند'' ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ئاگادارکرایەنەوە کەوا روداوێکی خنکان لە سنووری قەزای مێرگەسۆر، رووباری چامە روویداوە.''
ئاماژە بەوەشکراوە، تیمەکانی مەلەوانی لە قەزای مێرگەسۆردەرچوون بۆ شوێنی روداوەکە دەرکەوت هاووڵاتییەک بەناوی عیسا موسا، تەمەن پەنجا ساڵ لەنێو روباردا خنکاوە.
تیمەکانیان بەهاوکاری خەڵک تەرمەکەیان لە رووبار دەرهێناو گواستیانەتەوە بۆ نەخۆشخانەی مێرگەسۆر، دواتر رەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوە بۆ توێکاری پزیشکی.