مووچەی مانگی پێنج نێردرا

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند'' دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی ئایاری ٢٠٢٥ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی کراوە.'' 

وەزارەتی دارایی عێراق، بڵاویکردەوە'' لە پاش پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە لێکتێگەیشتنی نێوان هەولێر و بەغدا، دەست بە خەرجکردنی مووچە مانگی ئایار کراوە.'' 

وەزارەتی دارایی جەختدەکاتەوە، کە بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی ئەرکە یاسایی و دەستوورییەکانی خۆی بەرامبەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، تاوەکو ئەو کاتەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بە جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی و بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی و لێکتێگەیشتنەکان. 

ئەمە لە کاتێکدایە نزیکەی ٨٠ ڕۆژە مووچە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەشنەکراوە. 




PM:01:11:22/07/2025