بڕیاری لێخۆشبوون بۆ کرێی خوێندنی پارالێل بۆ ڕزگاربووانی دەستی داعش راگەیەندرا کە گشت زانکۆ و پەیمانگاکان دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی تەمموز ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، نووسراوێكی بە گوێرەی راسپاردەی مەسرور بارزانی ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا كرد و تێیدا ئاماژە بەوە كراوە، بە مەبەستی ئاسانكاری بۆ گەڕانەوە و بەردەوامیدان بە پرۆسەی خوێندن بۆ رزگاربووانی دەستی تیرۆرستانی داعش، بە تایبەت (ڕزگاربوانی ئێزدی)، كە ناویان لە لیستی ڕزگاربواندا تۆمار كراوە.
لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیران، كاری پێویست ئەنجام بدەن بە:
١- دیاریكردنی چوارچێوەیەك بۆ وەرگرتنی رزگاربوانی دەستی تیرۆرستانی داعش لە گشت زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان لە قۆناغەكانی خوێندنی سەرەتایی و خوێندنی باڵا و پێشكەشكردنی ئاسنكاریی گونجاو بە ڕەچاوكردنی ئاستی زانستی.
٢- لێخۆشبوون لە كرێی خوێندنی (پارالێڵ) لە گشت زانكۆ و پەیمانگەكانی سەر بە وەزارەتتان.
٣-سوودمەندبوانی هەردوو خاڵی سەرەوە تەنیا ئەو رزگاربوانە دەگرێتەە كە لە لیستی رزگاربوانی بەردەست لەلایەنی پەیوەندیداری حكوومەت ناویان تۆمار كراوە.
بڕیاری لێخۆشبوون بۆ کرێی خوێندنی پارالێل بۆ بەشێک لە خوێندکاران راگەیەندرا