ڕێباز حەملان: ڕۆژانی هەینی و شەممە مووچە دابەش دەکرێت

یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت رایگەیاند" سبەینێ مووچە دێت و ڕۆژانی هەینی و شەممە دابەش دەکرێت".

ئەمشەو چوارشەممە ٢٣ی تەمموز ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکوومەت بە میدیای پارتی ڕاگەیاند"ئەگەر هیچ کێشەیەک ڕوونەدات وەزارەتی دارایی عێراق سبەی مووچەی مانگی پێنج دەنێرێت و ڕۆژانی هەینی و شەممە، وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێم دابەشی دەکات".

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە سێ مانگە بەغدا ستەم لە هەرێمی کوردستان دەکات، هەرێمی کوردستان هەموو شتێکی کردووە، بەڵام هیچ وەڵامێک لەبارەی نەناردنی مووچە نییە، ناردنی مووچە لە بەغداوە بۆ هەرێم تەنیا حەوت خولەکی دەوێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە بڕیار بوو ئەمڕۆ مووچەی مانگی پێنج ڕەوانەی هەرێم بکرێت، بەڵام بە هۆی نەبوونی پارەی نەختینە مووچەکە ڕەوانەی هەرێم نەکرا.




AM:12:08:24/07/2025