دادگای فیدراڵی رۆژی دووشەممە لەسەر سێ سکاڵا لەبارەی هەرێم کۆدەبێتەوە لەوانەش مووچە و پڕۆژەی رووناکی.
وابڕیاره رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو ٢٨ی ته‌مموزی ٢٠٢٥، دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق، له‌سه‌ر سكاڵای تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه .
به‌پێی خشته‌ی دادبینیی دادگای باڵای فیدراڵی، رۆژی ٢٨ی ئه‌م مانگه له‌سه‌ر پێنج سكاڵا كۆده‌بێته‌وه، كه سێ له‌و سكاڵایانه تایبه‌تن به هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ر پرسه‌كانی مووچه و ده‌ركردنی فه‌رمانسالاری تایبه‌ت به مووچه و پرۆژه‌ی رووناكیی تایبه‌ت به كاره‌بای هه‌رێمی كوردستانه.
سكاڵای یه‌كه‌م له‌لایه‌ن سێ هاووڵاتی مووچه‌خۆره‌وه دژی سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری دارایی عیراق تۆماركراوه و داواده‌كه‌ن، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له ناكۆكییه سیاسییه‌كان و خه‌رجیی كرداری دووربخرێته‌وه.
سكاڵای دووه‌م له‌لایه‌ن دوو هاووڵاتییه‌وه دژی وه‌زیری دارایی عیراق تۆماركراوه و داوای گره‌نتیكردنی خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی مانگانه له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا دوور له ناكۆكییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، هه‌روه‌ها داوای ده‌ركردنی فه‌رمانێكی سالاری ده‌كه‌ن بۆ خه‌رجكردنی مووچه به‌بێ دواكه‌وتن.
سكاڵای سێیه‌م دژی سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان تۆماركراوه، بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی رووناكی و دابینكردنی كاره‌بای ٢٤ سه‌عاتی له‌هه‌رێم.
هه‌روه‌ها دوو سكاڵاكه‌ی دیكه تایبه‌تن به یاسای باری كه‌سیی عیراق و دامه‌زراندنی یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆكان.