وەزیری دەرەوەی ئێران: دەبێت ئەمریكا قەرەبوی زیانەكانمان بكاتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند'' بەردەوام دەبین لە پیتاندنی یۆرانیۆم ئەگەر ئەمریکا دانوستانی دەوێت دەبێت سەرەتا قەرەبوی زیانەکانمان بکاتەوە.'' 

عەباس عراقچی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی "فاینانشیاڵ تایمز"ی بەریتانی، دەڵێت'' پێویستە ئەمریکا قەرەبوومان بکاتەوە پێش  چوونە ناو هەر دانوستانێکی ئەتۆمی و،  تاران رازی نابێت بە گەڕانەوە دۆخی ئاسایی لە دوای جەنگ لەگەڵ ئیسرائیل، هەروەها ناشگەنە رێککەوتن تا واشنتۆن بەردەوام بێت لە داوای راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم.'' 

بەگوێرەی رۆژنامەکە، عراقچی دووپاتی کردووەتەوە،  ئێران هێشتا توانای پیتاندنی یۆرانیۆمی هەیە. 

ئەو قسانەی وەزیری دەرەوەی ئێران، دوای چەند کاتژمێرێک دێت لە راگەیاندنی سزا نوێیەکانی ئەمریکا بە سەر تاراندا، کە زیاتر لە ١١٥ کەس و قەوارە و کەشتیی کردووەتە ئامانج. 




PM:12:47:31/07/2025