دابەشكردنی پۆستەكانی سلێمانی‌و هەڵەبجە ئاشكرا دەبێت
پاشنیوەرۆی ئەمرۆ سێشەممە بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یەکێتی لەسەر پرسی حکومەتی خۆجێی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه رێكه‌وتنی كۆتایی واژۆ بكه‌ن.
به‌پێی زانیارییەكانی ماڵپەڕی سبەی سەر بە بزوتنەوەی گۆڕان، ئه‌و پۆستانه‌ی به‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی تر كه‌وتوه بەم شێوەی خوارەوە دەبێت:
پارێزگاری سلێمانی، یەكێتی (ئاسۆ فەرەیدون) - سەرۆكی ئەنجومەن، گۆڕان (هەڤاڵ ئەبوبەكر)
• دو ساڵی یەكەم پارێزگاری سلێمانی بۆ یەكێتی دەبێت و جێگرەكەی بۆ گۆڕان.
• سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ ماوەی دو ساڵ بۆ گۆڕان دەبێت و جێگرەكەی بۆ یەكێتی.
• له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یش، پارێزگار و جێگری پارێزگار بۆ گۆڕان دەبێت و یه‌كێتیش، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و قائیمقام و جێگری پارێزگاری به‌رده‌كه‌وێت.
• لێپرسراوی ئیدارەی گەرمیان بۆ یەكێتی، ئیدارەی راپەڕینیش بۆ گۆڕان دەبێت.
• لە كۆی (15) قائیمقام لە پارێزگای سلێمانی، (6) قائیمقام به بزوتنەوەی گۆڕان كەوتوه لەوانەش (سلێمانی، كەلار، پێنجوێن).
• یەکێتی نیشتیمانی (6) قائیمقامی بەركەوتوە، له‌وانه‌ش (هه‌ڵه‌بجه، رانیە، چەمچەماڵ).
• (3) قایمقامی دیكەیش بۆ پارتی و یەكگرتو كۆمەڵ ده‌بێت.
• بەپێی رێككەوتنەكە لە كۆی (48) بەڕێوەبەری ناحیە لە سنوری پارێزگای سلێمانی، گۆڕان (19) بەڕێوەبەری ناحیەی بەردەكەوێت و یەكێتیش (18) بەڕێوەبەری ناحیەی ده‌بێت.
• هەروەها (11) بەڕێوەبەری ناحیە دەمێنێتەوە بۆ سێ لایەنەكەی دیكە (پارتی، یه‌كگرتو، كۆمه‌ڵ).
• لە پارێزگای سلێمانی (27) بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەیە و لەو ژمارەیەش بزوتنەوەی گۆڕان (11 ) بەرێوەبەرایەتی گشتی بەردەکەوێت و یەکێتیش (11).
• (5 ) بەڕێوەبەرایەتی گشتیش بۆ پارتی و یه‌كگرتو كۆمه‌ڵ دەبێت.
PM:02:07:09/12/2014