کارەبای سلێمانی دواین نرخی ئەمپێری موەلیدەی بۆ مانگی حەوت ڕاگەیاند، کەلە نێوان ١٤ بۆ ١٥ هەزار دیناردایە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، تیایدا هاتووە: دوای كۆبوونەوەی لیژنەی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر ٤٠ دینارە.
دەشڵێت" به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له ناوشاری سلێمانی بۆ مانگی تەمموز له نێوان ١٤ بۆ ١٥ هەزار دیناره، بەو پێیەی موەلیدەکان لە نێوان ٣٤٠ بۆ ٣٧٥ کاتژمێر کاریان کردووە".
ئەوەشی وتووە، سەبارەت بەو موەلیدانەی كە دەكەونە سنووری پرۆژەی ڕووناكی و كۆتایی مانگی ڕابردوو بوون بە ٢٤ كاتژمێری پێویستە پارەی موەلیدەكانیان پاكتاو بكەن، چونكە چیتر موەلیدەكانیان كارناكەن.
کارەبای سلێمانی بۆ ئەو چەند گەڕەکەی هێشتا کارەباکەیان نەبووەتە ٢٤ کاتژمێری دەڵێت، خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده بۆ مانگی ئاب هەشت، ٢٤ كاتژمێری دەبێت، هەر كاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە ئەوان كاردەكەن.
ئەمە لەکاتێکدایە لە سەرەتای ئەم مانگەوە زۆرینەی گەڕەکەکانی سلێمانی و بەشێکیش لە گوندەکانی دەوروبەری کارەباکەیان بوو بە ٢٤ کاتژمێری و چیتر موەلیدەکانیان کارناکەن.